سلێمانى ... پاڵپشتى پیشه‌وه‌ران ده‌کرێ‌

شوبات 19, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

 

لقى سلێمانى سه‌ندیکاى کرێکاران سه‌ردانى قائیمقامیه‌تى سلێمانیان کرد، و قائیمقامى سلێمانیش پاڵپشتى و هاوکارى خۆى بۆ پیشه‌وه‌ران ده‌ربری.

رۆژى سێ شه‌ممه‌ 19ى شوباتى 2019 ، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى له‌گه‌ڵ گروپێک که‌ پێک هاتبوون له‌ نوێنه‌رانى سه‌ندیکاى کرێکاران و لیژنه‌ى ئارایشتگاو سه‌رتاشخانه‌کان و لیژنه‌ى خانمانى ده‌ست ره‌نگین کۆبووه‌، له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاوات محه‌مه‌د جه‌ختى له‌سه‌ر رێکخستنه‌وه‌ى مۆڵه‌ته‌ پیشه‌ییه‌کان کرد و پێى راگه‌یاندن که‌ له‌و ڕووه‌وه‌ کارى جدى بۆ رێکخسته‌وه‌یان کراوه‌، هه‌روه‌ها قائیمقامى سلێمانى پاڵپشتى و هاوکارى خۆى بۆیان ده‌ربرى و پێى راگه‌یاندن که‌ زۆر گرنگه‌ هه‌ماهه‌نگى ته‌واو هه‌بێت له‌ نێوان گرووپ و رێکخراو و سه‌ندیکا پیشه‌ییه‌کان له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ حکومییه‌کاندا تاوه‌کو به‌ هاوکارى یه‌کترى کێشه‌ و که‌موکورتییه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین، و کارى باشتر و چاکتر پێشکه‌ش به‌ هاوڵاتیانى شارى سلێمانى بکه‌ین.

له‌ به‌شێکى ترى کۆبونه‌وه‌که‌دا خانمانى ده‌ست ره‌نگین داوایان له‌ قائیمقامى سلێمانى کرد که‌ شوێنێکیان له‌ باخچه‌کاندا بۆ دیاریبکرێت تێیدانمایشى کاره‌ ده‌ستیه‌کانیان بکه‌ن، و قائیمقامى سلێمانیش وه‌کو هه‌میشه‌ پاڵپشت و هاوکارى خۆى بۆ کاره‌ پیشه‌ییه‌کانیان ده‌ربرى