سبه‌ی موچه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت

شوبات 19, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

وه‌زاره‌تی دارایی ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2018ی فه‌رمانبه‌ران.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی جه‌ماوه‌رنیوز سبه‌ی چوار شه‌ممه‌ 20ی شوبات موچه‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابه‌شده‌كرێت .

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ تائیستا موچه‌ی مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو فه‌رمانبه‌ران دابه‌شنه‌كراوه‌.