له‌ قه‌زای شاره‌زوور 10كافتریا داخران

شوبات 19, 2019

جه‌ماورنیوز
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی قه‌زای شاره‌زوور به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی راگه‌یاند له‌ درێژه‌ی چاودێری كردنی بازاڕدا لیژنه‌ی قائیمقامیه‌تی قه‌زای شاره‌زوور 15 جێگای شوێنكاری پیشه‌وه‌ران و 10 كافتریای نێرگه‌له‌ له‌به‌ر پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رج و ڕێنمایه‌ یاساییه‌كان داخران. نوسینه‌گه‌ی راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی قه‌زای شاره‌زوور ئه‌وه‌ی خسته‌روو هه‌وڵه‌كانی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت بۆ چاودێریكردنی بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان به‌رده‌وامه‌ له‌ پێناو خزمه‌تكردنی گشتیدا.