مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پێشوزاى له‌یاسین ئه‌بوبه‌کر وه‌زیرى پێشووى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات

شوبات 19, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 19 ى شوباتى 2019 ،به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌ شوێنى تایبه‌تى خۆى له‌گوندى گوڵه‌خانه‌ى ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور پێشوزاى له‌ یاسین ئه‌بوبه‌کر وه‌زیرى پێشووى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کرد

له‌دیدارێکدا باس له‌بارودۆخى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان کرد و عێراق و ناوچه‌که‌ کرد .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود تیشکى خسته‌ سه‌ر کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان ودیاریکردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان و هیواى خۆاست که‌نوێنه‌رانى هاوڵاتیان له‌په‌رله‌مان داکۆکى له‌مافه‌ره‌واکانى جه‌ماوه‌ر بکه‌ن وهه‌وڵبده‌ن بۆ خۆشگوزه‌رانى هاوڵاتیان و تێپه‌ڕبوونى قه‌یرانه‌کان .

له‌به‌شێکى ترى دیداره‌که‌دا تیشکیان خسته‌ سه‌ر پێکهێنانى کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وهه‌ردوولا هیوایان خواست هه‌مولایه‌نه‌کان بگه‌نه‌ رێکه‌وتنى گونجاو له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى خه‌ڵک و گه‌یاندنى خزمه‌تى زیاتر به‌هاوڵاتیان هه‌رله‌چاکردنى که‌مى کاره‌باو لابردنى پاشه‌که‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران وباشتر کردنى گوزه‌رانى پێشمه‌رگه‌و که‌مئه‌ندامان و که‌سوکارى شه‌هیدان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى زیاترى سه‌رجه‌م ناوچه‌کانى کوردستان .

له‌لاى خۆیه‌وه‌ یاسین ئه‌بوبه‌کر وه‌زیرى پێشووى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سوپاسى به‌رێزمحه‌مه‌دى حاجى مه‌حمودى کرد بۆ ئه‌وپێشوازییه‌ گه‌رمه‌.