موچه‌ی خانه‌نشینی دابه‌شكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی كۆمسیۆن دواده‌خات

شوبات 20, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

بڕیاربوو ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 24ی شوبات پاره‌ی كارمه‌ندانی كۆمسیۆن بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلولی 2018ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دابه‌شبكرێت، به‌ڵام به‌ هۆی دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی له‌ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ پاره‌ی كارمه‌ندانی كۆمسیۆن بۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ 26ی شوبات دواخرا.

به‌ پێی نوسراوێك كه‌ كۆپێكی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ پاره‌ی كارمه‌ندانی كۆمسیۆن بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلولی ساڵی ڕابردوو ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ 26ی شوبات له‌ بانكه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ دابه‌شده‌كرێت.

له‌ نوسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو ده‌بێت كه‌سه‌كه‌ خۆی ئاماده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی پاره‌كه‌ و كه‌سی تر ناتوانێت له‌ جێگه‌ی ئه‌و كارمه‌نده‌ پاره‌كه‌ وه‌ربگیرێت.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو ده‌بێت كارمه‌ندی كۆمسیۆن یه‌كێك له‌ به‌ڵگه‌ فه‌رمیه‌كان وه‌ك ( ڕه‌گه‌زنامه‌ و یان پاسپۆرت یان پێناسی باری شارستانی) پێبێت بۆ وه‌رگرتنی پاره‌.

له‌ كۆتایدا هێما بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ ئه‌وانه‌ی كێشه‌یان له‌ ناوه‌كانیاندا هه‌یه‌ له‌ بانك ، پێویسته‌ سه‌ردانی كۆمسیۆن بكه‌ن.