پیاوێك ده‌ستگیركرا تۆمه‌تباره‌ به‌ كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی

شوبات 20, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە ساڵی ڕابردوو هاوسەرەكەی خۆیی كوشت.
پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ ڕۆژی 17ینیسانی 2018 ، هاوڵاتی (ش ، ر ، أ ) تەمەن 45 ساڵ ڕەگەز مێ‌ لەگەڕەكی زەرگەتەی شاری سلێمانی بەفیشەك كوژرا , دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری شوێنی ڕوداوەكە كراو بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس دەركەوت كە هاوسەرەكەی ئەم تاوانەی ئەنجامداوە . 

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیس هاتووه‌ دواتر تۆمەتباری ڕوداوەكە هەڵات و خۆی حەشاردا دوای و پشكنین و چاودێریكردنی چەند ناوچەیەك كە گومان دەكرا تۆمەتبار خۆی تیا حەشاردابێت ،سەرەنجام هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری توانییان ئەمڕۆ 20ی شوبات  تۆمەتبار دەستگیربكرێت .
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیس ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو لەئێستادا و بەفەرمانی دادوەر تۆمەتبار (أ ، ف ، س ) ی تەمەن 51 ساڵ ،ڕەگەز نێر ، بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیەدا كە هاوسەرەكەی خۆیی كوشتووە