بنکه‌ى پۆلیسى حه‌سار دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیرده‌کات

شوبات 20, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


هێزه‌کانى بنکه‌ى پۆلیسى حه‌سارى سه‌ربه‌ به‌شى پۆلیسى سه‌ید سادق دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیرکرد که‌ له‌چه‌ند بنکه‌یه‌کى سه‌ربه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى چه‌ندین فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنیان هه‌بووه‌ .

دواى ئه‌وه‌ى که‌ دوو تۆمه‌تبار به‌ مه‌به‌ستى ده‌ربازبوون له‌ هێزه‌کانى پۆلیس شوێنى نیشته‌جێبونیان جێهێشتوو ناوى خۆیان گۆڕى به‌مه‌به‌ستى ده‌ربازبوونیان له‌ یاسا و هێزه‌کانى پۆلیس ، بنکه‌ى پۆلیسى حه‌سارى سه‌ربه‌ به‌شى پۆلیسى سه‌ید سادق لێکۆڵینه‌وه‌کانى ده‌ستپێکردوو ناوى تۆمه‌تباران ئاشکراکرا .

گه‌ڕان و لێکۆڵینه‌وه‌کانى هێزه‌کانى پۆلیس ده‌ستپێکردوو توانرا له‌ ماوه‌یه‌کى که‌مدا هه‌ردوو تۆمه‌تبارى برا به‌ناوه‌کانى ( س ، م ، ع - ع ، م ، ع ) له‌ سنورى قه‌زاى سه‌ید سادق ده‌ستگیربکرێن .

له‌ ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانى به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێى مادده‌کانى (456 و 500 ) له‌یاساى سزادانى عیراقى ڕاگیراون و لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن .