مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

سلێمانى ... جۆرێک له‌سابون له‌ناوده‌برێت

شوبات 20, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


له‌لایه‌ن لیژنه‌ى کۆگاکانه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕێکى زۆر سابونى ڕه‌قیدا ده‌گیرێت، و پاش دڵنیا بوونه‌وه‌ له‌خراپى سابوونه‌که‌ له‌ لایه‌ن قائیمقامى سلێمانییه‌وه‌ بریارى له‌ ناوبردنى ده‌درێت.

پاش ئه‌وه‌ى له‌ لایه‌ن لیژنه‌ى کۆگاکانى سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامییه‌تى سلێمانییه‌وه‌، له‌ یه‌کێک له‌ دووکانه‌کانى شارى سلێمانى ده‌ست به‌سه‌ر بڕى 18 کارتون سابونى ڕه‌قیدا ده‌گیرێت، که‌ له‌ لایه‌ن لیژنه‌که‌وه‌ گومان له‌ کوالیتى سابوونه‌که‌ ده‌کرێت و به‌ مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى پشکنین و دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ خراپبوونی، نمونه‌که‌ى ڕه‌وانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پێوانه‌سازى و کۆنتڕۆڵى جۆرى سلێمانى ده‌کرێت.

له‌ باره‌ى جۆرى سابوونه‌که‌و ئه‌نجامى پشکنینه‌که‌ى گۆران قادر سه‌رۆکى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان ڕایگه‌یاند: سابوونه‌که‌ له‌ جۆرى سابوونى ره‌قى زه‌هره‌ جه‌بله‌ و پشکنینى فیزیایى بۆ ئه‌نجامدراوه‌ و له‌ ئه‌نجامیشدا ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ کوالیتییه‌که‌ى به‌ پێى تایبه‌تمه‌ندى عیراقى نییه‌ و له‌ ئه‌گه‌رى به‌کارهێنانیدا زیانێکى زۆر به‌ ته‌ندروستى مرۆڤ ئه‌گه‌یه‌نێت.

سه‌رۆکى لیژنه‌کان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، پاش دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامه‌که‌ى به‌ بڕیارى قائیمقامى سلێمانى له‌ ناوچه‌ى تانجه‌رۆى شارى سلێمانى له‌ لایه‌ن لیژنه‌ى له‌ناوبردنه‌وه‌ ئه‌و بره‌ ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌ له‌ناوده‌برێت.