مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

سیمینارى تایبه‌ت به‌ سه‌لامه‌تى خۆراک به‌رێوه‌چوو

شوبات 20, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


سه‌لامه‌تى خۆراک و ره‌چاوگرتنى مه‌رج و رێنماییه‌کان و پێشکه‌شکردنى خۆراکێکى ته‌ندروست له‌ چێشتخانه‌کاندا ناونیشانى ئه‌و سیمیناره‌بوو که‌ قائیمقامیه‌تى سلێمانى بۆ پسپۆڕانى خۆراک و نوێنه‌رى چێشتخانه‌کانى سلێمانى رێکخست , ئامانج له‌ سیمیناره‌که‌ بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ى گشتییه‌ له‌ باره‌ى ئاماده‌کردنى خۆراک و پێشکه‌شکردنى خۆراکێکى ته‌ندروست.

ئه‌مڕۆ 20 شوباتى 2019 قائیمقامیه‌تى سلێمانى سیمینارێکى بۆ "د.موحسین ئه‌حمه‌د پزیشکى ڤێته‌رنه‌رى و خۆراک " رێکخست که‌ تێدا نوێنه‌رى زۆربه‌ى رێستۆرانت و چێشتخانه‌کانى سلێمانى ئاماده‌ى بوون , له‌ سه‌ره‌تاى سیمیناره‌که‌دا "ئاوات محه‌مه‌د قائیمقانى سلێمانی" ووتی: ئامانج له‌م هه‌نکاوه‌ هۆشیارى گشتى ته‌ندروستیه‌ به‌ تایبه‌ته‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ى که‌ په‌یوه‌ستن به‌سه‌لامه‌تى خۆراک , ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد زۆربه‌ى ئه‌و خۆراکانه‌ى که‌ له‌ چێشتخانه‌کانى سلێمانى پێشکه‌ش ده‌کرێن له‌ ژێر چاودێرى ووردى ته‌ندروستى و مه‌رج و رێنماییه‌کان ئاماده‌ ده‌کرێن, ئه‌م سیمیناره‌ش هه‌وڵێکى تره‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌کى باشتر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ کۆى پرۆسه‌که‌ له‌ ئاماده‌کردن و پێشکه‌شکردنى خۆراکدا بکرێت له‌ هه‌موو چێشتخانه‌و رێسۆرانته‌کانى سلێمانى , دواى ده‌ستخۆشى داواى له‌ خاوه‌نى چێشتخانه‌کان کرد هه‌ماهه‌نگى زیاتر له‌گه‌ڵ لیژنه‌هاوبه‌شه‌کان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ئه‌گه‌رى بوونى هه‌ر گرفت و که‌موکورتیه‌ک ده‌ستبه‌جێ چاره‌سه‌ر بکرێت .

له‌ سیمیناره‌که‌شدا "د.موحسین ئه‌حمه‌د پزیشکى ڤێته‌رنه‌رى و خۆراک " به‌ووردى ئه‌و مه‌رج و رێنماییانه‌ى بۆ نوێنه‌رى چێشتخانه‌کان روونکرده‌وه‌ که‌ بۆ ئاماده‌کردنى خۆراکێکى ته‌ندروست پێویسته‌ , ئه‌و مه‌ترسیانه‌شى بۆ ئاماده‌بوان روونکرده‌وه‌ که‌ هۆکارن بۆ ئاماده‌کردن و پێشکه‌شکردنى خۆراکێکى ناته‌ندروست و هه‌روه‌ها که‌مکردنه‌وه‌ى به‌هاخۆراکییه‌کان , داواشى له‌ خاوه‌نى چێشتخانه‌کانکرد ووردتر بن له‌ کاتى ئاماده‌کردن و پێشکه‌شکردنى خۆراک و به‌ووردى ره‌چاوى مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌کان بکه‌ن , خاوه‌ن و نوێنه‌رى رێستۆرانت و چێشتخانه‌کانى سلێمانیش به‌گرنگییه‌وه‌ له‌ سیمیناره‌که‌یان روانى و ئاماده‌یى خۆشیان نیشاندا له‌ پێناو پاراستنى ته‌ندروستى هاوڵاتیان زیاتر پابه‌ندى مه‌رج و رێنماییه‌کان بن.