مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

پۆلیسی‌ وارماوه‌ 28 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كات

شوبات 21, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پۆلیسی‌ وارماوه‌ی‌ ڕایگه‌یاند 20 رۆژی‌ رابردودا له‌چه‌ند چالاكییه‌كی‌ جیاجیاداو به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ جۆراوجۆر، 28 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو پاش تۆماركردنی‌ سكاڵای‌ یاسایی له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كه‌وه‌ كه لەسنوری ناحیەی وارماوا‌ 60 سه‌ر ئاژه‌ڵی‌ لێدزرابوو، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ ناحیه‌ی‌ وارماوه‌ ده‌ستیانكرد به‌كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد، له‌ئه‌نجامدا توانیان دو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن ‌و له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا دانیاننا به‌تاوانه‌كه‌یاندا.

هەروەها ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ئه‌و ئوتومبیله‌ی‌ تۆمه‌تباران كە له‌كاتی‌ ئه‌نجامدانی‌ تاوانه‌كه‌یاندا به‌كاریانهێناوه‌.

له‌ئێستادا هه‌ردو تۆمه‌تبار به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 443 له‌یاسای‌ سزادان عێراقی‌ به‌ندن.

هه‌ر له‌درێژه‌ی‌ چالاكییه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ وارماوه‌، له‌ماوه‌ی‌ 20 رۆژی‌ رابردودا به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ جۆراوجۆر، 28 تۆمه‌تباری به‌پێی‌ ماده‌كانی‌ (457، 289، 11ی‌ زیاده‌ڕه‌وی‌، 229) له‌یاسای‌ سزادان ده‌ستگیركرد.