مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكارانی زانكۆی گه‌رمیان سه‌ردانی به‌رێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمودیان كرد

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه‌ 21ی شوبات له‌ گوندی گوڵه‌خانه‌ی ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود پێشوازی له‌ خوێندكارانی زانستی كۆمپیته‌ری زانكۆی گه‌رمیان كرد.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود باسی له‌ ڕۆڵی خوێندكاران و لاوان كرد له‌ هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا و به‌تایبه‌ت باسی له‌ خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان كرد له‌ رابردوو له‌ ئیستادا و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو هه‌موو وڵاتێك له‌ سه‌ر ده‌ستی خوێندكارانی پێشده‌كه‌ون ، چونكه‌ خوێندكاران نه‌وه‌ی داهاتوون و به‌رپرسیاریه‌تیان ده‌كه‌وێت ئه‌ستۆ له‌ داهاتوودا، بۆیه‌ گرنگه‌ خوێندكاران په‌ره‌ به‌ زانست و زانیاری بده‌ن تا له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ داهاتویه‌كی به‌هێز بۆ كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.

به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد ئه‌ركی حكومه‌ته‌ ژینگه‌یه‌كی دروست بۆ خوێندكاران فه‌راهه‌م بكات له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندندا و هه‌روه‌ها ده‌رماڵه‌ی شایسته‌ بۆ خوێندكارانی زانكۆو په‌یمانگا دابین بكات هه‌روه‌ها له‌ دوای ته‌وه‌وكردنی زانكۆ و په‌یمانگا پێویسته‌ حكومه‌ت هه‌لی كار بڕه‌خسێنێت بۆ ده‌رچوان بۆ ئه‌وه‌ی سود له‌ توانكانی ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگا وه‌ربگیرێت.

لای خۆیانه‌وه‌ خوێندكارانی زانستی كۆمپیته‌ری زانكۆی گه‌رمیان سوپاسی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمودیان كرد بۆ ئه‌وه‌ پێشوازیه‌ گه‌رمه‌ی كه‌ لێیان كرا.

ئەلبوومی وێنەکان