مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

گه‌شتكردن له‌ مامۆستایان قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌ پێی نوسراوێك كه‌ واژۆی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوای سلێمانی له‌سه‌ره‌ كۆپێكی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌، داوا له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوای سلێمانی ده‌كات به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌رده‌ گه‌شت بۆ هیچ وڵاتێك نه‌كه‌ن.

له‌و باریه‌وه‌ ڕێبین محه‌مه‌د، به‌رپرسی راگه‌یاندی به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی ده‌ربه‌ندیخان به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی راگه‌یاند ئه‌و نوسراوه‌ ده‌قی یاساییه‌ و ده‌بێت هه‌موو فه‌رمانبه‌رێكی حكومه‌تی هه‌رێم پێوه‌ی پابه‌ندبێت و ئه‌و نوێ نییه‌.

وتیشی بۆ گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌بێت فه‌رمانبه‌ر مۆڵه‌تی گه‌شتی ده‌وه‌ره‌ بكات.

ئەلبوومی وێنەکان