زه‌وی بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان دابینده‌كرێت

شوبات 22, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مرۆ هه‌ینی 22ی شوبات یادی 31 ساڵه‌ی ئه‌نفالی دۆڵی جافایه‌تی كرایه‌وه‌ له‌ قه‌زای دووكان.

له‌و مه‌راسیمه‌دا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ڕایگه‌یاند فەرمانی پێدانی زەوی بۆ هەموو كەسوكاری ئەنفالكراوان دابینكراوە.

مەحمود حاجی ساڵح، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ئه‌وه‌ی خسته‌روو بە هاوكاری ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی پێدانی زەوی بۆ هەموو كەسوكاری ئەنفالكراوان دابینكروه‌.