مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

له‌ سلێمانى پڕۆژه‌ى پاسى شه‌وان ده‌که‌وێته‌ بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌

شوبات 22, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


له‌ماوه‌یه‌کى نزیکدا پڕۆژه‌ى کارکردنى پاس له‌شه‌ودا و له‌ شارى سلێمانى ده‌که‌وێته‌ بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌.

سدیق محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى پارێزگاى سلێمانى ڕایگه‌یاند، ڕه‌زامه‌ندى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆ و شاره‌وانى و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان وه‌رگیراوه‌، بۆ جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌ى پاسى شه‌وان، له‌ ئێستاشدا ته‌نها چاوه‌ڕێى ڕه‌زامه‌ندى پارێزگارى سلێمانین بۆ جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌که‌.

وتیشی: هه‌فته‌ى داهاتوو، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى شار پرۆدێکشن ده‌که‌ن و چه‌ندین پاسى مۆدێرن دابین ده‌که‌ن که‌ له‌ سه‌عات 6ى به‌یانیه‌وه‌ تا سه‌عات 2ى شه‌و به‌ به‌رده‌وامى و به‌ سیستمى کات ، له‌ شه‌قامى بازنه‌یى مه‌لیک مه‌حمود هاوڵاتیان ده‌گوازنه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، پرۆژه‌ى ڕێکخستنى ته‌کسى له‌ سلێمانی، ته‌نها ڕه‌زامه‌ندى پارێزگارى سلێمانى ماوه‌ بۆ جێبه‌جێکردنی، که‌ سلێمانى ده‌کرێت به‌ نزیکه‌ى 100 وێستگه‌وه‌ ، و هه‌ر وێستگه‌یه‌ک ژماره‌یه‌ک ته‌کسى بۆ دابین ده‌کرێت و شه‌وانه‌ ئێشکگرى ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و لۆده‌ى له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان هه‌یه‌ که‌مبێته‌وه‌ ، و ته‌نها له‌کاتى پێویستدا ته‌کسى له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان هه‌بێت.