مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

ژنێک کۆتایى به‌ژیانى خۆى هێنا

شوبات 24, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


نیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ 24-2-2019 ، ژنێکى ته‌مه‌ن 68 ساڵ له‌ماڵه‌که‌ى خۆى له‌گه‌ڕه‌کى شه‌هیدانى ئازادى له‌شارى سلێمانى به‌چه‌قۆ کۆتایى به‌ژیانى خۆى هێنا .

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هاوڵاتى (م ، ع ، ق )ڕه‌گه‌ز مێ‌ ، له‌دایکبووى 1951 له‌ماڵه‌که‌ى خۆى له‌گه‌ڕه‌کى شه‌هیدانى ئازادى له‌شارى سلێمانى به‌چه‌قۆ خۆى بریندار کرد .

دواى گه‌یشتنى هێزه‌کانى بنکه‌ى پۆلیسى ئازادى و تیمه‌کانى به‌شى پۆلیسى به‌ڵگه‌ى تاوان که‌شف و هێڵکارى شوینى ڕوداوه‌که‌ کراو برینداره‌که‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواسترایه‌وه‌ به‌ڵام به‌هۆى سه‌ختى برینه‌که‌یه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستدا .

به‌پێى لێکۆڵینه‌وه‌سه‌ره‌تاییه‌کانى پۆلیس ژنه‌که‌ به‌ چه‌قۆ خۆى کوشتووه‌ و زیانیارییه‌ پزیشکییه‌کانیش ده‌ڵێن که‌ ژنه‌که‌ نه‌خۆشى ده‌رونى و نه‌خۆشى غودده‌ى هه‌بووه‌ .

له‌ئێستاشدا له‌لایه‌ن بنکه‌ى پۆلیسى ئازادییه‌وه‌ په‌ڕاوى لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌که‌ کراوه‌ته‌وه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ستیانپێکردووه‌ .