مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

چه‌ند تۆمه‌تبارێک له‌لایه‌ن پۆلیسى دارستان ده‌ستگیرکران

شوبات 24, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


خۆشه‌ویستى بۆ سروشت و ژینگه‌ى کوردستان به‌جۆرێک له‌ناخى ئه‌فسه‌ر و کارمه‌ندانى پۆلیسى دارستان ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه‌ که‌ هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام له‌ پێناو پارێزگاریکردن له‌ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ کێویه‌کان له‌ئه‌رک و فه‌رماندان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ سنورى شارباژێڕ (3) تۆمه‌تبار ده‌ستگیر کرا و ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌ند که‌ل و په‌ل و پێداویستیه‌کدا .

له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌میدى پۆلیس هێمن کمرخان افندى به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى پارێزگاى سلێمانى ڕایگه‌یاند : هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام له‌پێناو پارێزگاریکردن له‌سروشت و ژینگه‌ى کوردستان و پاراستنى ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ کێویه‌کان مه‌فره‌زه‌کانمان له‌سه‌رجه‌م به‌ش و بنکه‌کان به‌شه‌و و به‌ڕۆژ به‌رده‌وامیان هه‌یه‌ . له‌ ئه‌نجامى ده‌رچونێکى .مه‌فره‌زه‌کانى بنکه‌ى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى سیته‌ک بۆ سنوره‌که‌یان توانیان 3 سێ سه‌رپێچیکار ده‌ستگیر بکه‌ن که‌ به‌مه‌به‌ستى ڕاوکردن هاتبونه‌ سنوره‌که‌یان هاوکات ده‌ست گیرا به‌سه‌ر (1) یه‌ک چه‌کى جۆرى تاپڕو (2) ده‌سته‌ داو و (2) باڵنده‌ له‌جۆرى( که‌و) پاشان تۆمه‌تباران و که‌ل و په‌له‌ ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌کان ڕاده‌ستى دادگا کراون بۆ وه‌رگرتنى ڕێکارى یاسایى .