گه‌شتى ئاسمانیى نێوان سلێمانی، هۆڵه‌ندا، ئه‌ڵمانیا ده‌ستپێبکات

شوبات 24, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

بڕیاره‌ مانگى داهاتوو ئادارى 2019 گه‌شتى ئاسمانیى راسته‌وخۆى نێوان فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانیى بۆ وڵاتانى هۆڵه‌نداو ئه‌ڵمانیا ده‌ستپێبکات.

له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ئه‌ندازیارتاهیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوبه‌رى گشتى فڕۆکه‌خانى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى رایگه‌یاندوه‌: بڕیاره‌ هێڵى ئاسمانى عێراق رۆژى 6 ى ئادار یه‌که‌م گه‌شت له‌ فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى بۆ شارى دیسنجه‌رى ئه‌ڵمانیا ده‌ست پێبکات.

به‌ڕێوبه‌رى گشتى فڕۆکه‌خانى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى ده‌ڵێت: بڕیاره‌ گه‌شته‌کانى تر بۆ وڵاتى هۆڵه‌ندا فراوان بکرێت، به‌ڵام تا خشته‌ى گه‌شته‌کان نه‌گاته‌ فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى ، واده‌ى ئه‌نجامدانى گه‌شته‌کان دیارى ناکرێت.