سێ شه‌ممه‌ په‌رله‌مانى کردستان کۆده‌بێته‌وه‌

شوبات 24, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان، بانگهێشتى گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ده‌کات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنى ژماره‌ (1)ى نائاساییى ساڵى یه‌که‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنى پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌ کاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆى رۆژى سێشه‌مه‌ رێکه‌وتى 2019/2/26، ئه‌مه‌ش ده‌قى بانگهێشته‌که‌یه‌:

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان
پشتبه‌ستن به‌ حوکمى بڕگه‌ى یه‌که‌م له‌ ماده‌ى 8ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتى گشت ئه‌ندامه‌ یه‌ڕێزه‌کانى په‌رله‌مان بکه‌ین بۆ دانیشتنى ژماره‌ (1)ى نائاسایى ساڵى یه‌که‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى کوردستان-عێراق، له‌ کاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆى رۆژى سێشه‌مه‌ رێکه‌وتى 2019/2/26 به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆ پێکهێنانى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى کوردستان، به‌پێى حوکمى ماده‌کانى (28 و 29)، له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان-عێراق.

تکایه‌ له‌کاتى دیاریکراودا ئاماده‌ بن.

ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان، به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى ژماره‌ (1)ى نائاساییى رۆژى سێشه‌مه‌ رێکه‌وتى 2019/2/26ى راگه‌یاند که‌ به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌یه‌:

به‌رنامه‌ى کار
به‌پێى حوکمى بڕگه‌ى (1)ى ماده‌ى (16) و ماده‌ى (47)، له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان-عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان، بڕیاریدا به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى ژماره‌ (1)ى نائاسایى ساڵى یه‌که‌م له‌ خولــى هه‌ڵبژاردنى پێنجه‌مى په‌رله‌مان له‌ کاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆى رۆژى سێشه‌مه‌ رێکه‌وتى 2019/2/26 بێت و به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنه‌که‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

یه‌که‌م: پێکهێنانى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مان به‌پێى حوکمى ماده‌کانى (28 و 29)، له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان-عێراق.

منى نبى قادر هێمن احمد حمه‌صالح د.ڤالا فرید ابراهیم
سکرتێرى په‌رله‌مانى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى
کوردستان-عێراق کوردستان-عێراق کوردستان-عێراق