مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

مه‌حمود محه‌مه‌د: بۆ رێکه‌وتن ناگه‌ڕێینه‌وه‌ خاڵى سفر، که‌رکوک موڵکى هه‌موو لایه‌نه‌کان و خه‌ڵکى کوردستانه‌

شوبات 24, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


مه‌حموود محه‌ممه‌د ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى و ئه‌ندامى شاندى دانوستانکارى پارتى دیموکراتى کوردستان ده‌لێت : له‌ کۆبوونه‌وه‌کانماندا له‌گه‌ڵ یه‌کێتى جه‌ختمان له‌ یه‌کێتى خاکى نیشتمان و حوکمڕانى سه‌رتاسه‌رى و سه‌قامگیرى کرده‌وه‌.

مه‌حموود محه‌ممه‌د په‌یوه‌ست به‌ پرسى که‌رکووک رایگه‌یاند: "که‌ له‌ هه‌موو خاڵه‌کانى رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌کێتى کۆک بووین ته‌نیا خاڵیک نه‌بێ که‌ تێڕوانینى جیاوازمان بۆى هه‌بوو، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو که‌ ئێمه‌ وتمان که‌رکووک و ناوچه‌کانى مادده‌ى 140 ئاسایى بکرێنه‌وه‌ و رێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى عێراق بکه‌ین دواتر پارێزگار هه‌ڵبژێرین، به‌ڵام یه‌کێتى زیاتر ئه‌وله‌ویه‌تى ئیشه‌کانیان ئه‌وه‌ بوو که‌ پارێزگارێک دابنرێت بۆ که‌رکووک و دواتر ئاسایى کردنه‌وه‌ و کاره‌کانى دیکه‌ بخرێنه‌وه‌ قۆناغێکى دیکه‌وه‌.

جه‌ختیشى کرده‌وه‌ که‌ که‌رکووک به‌ ته‌نیا موڵکى لایه‌نێک نییه‌ به‌ڵکوو موڵکى هه‌موو لایه‌نه‌کان و خه‌ڵکى کوردستانه‌، ئاشکراشى کرد، ئه‌ندامانى پارتى بۆ کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا له‌ 18ى شوبات 12 واژوویان کۆکرده‌وه‌، به‌ڵام براده‌رانى یه‌کێتى ته‌نیا دوو واژووشیان نه‌هێنا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا که‌ له‌ پشوو دابوو بتوانێت کۆبوونه‌وه‌ بکات .