له‌ئه‌نجامی روداوێکی هاتوچۆ که‌سێک گیانی له‌ده‌ستداو سیانی دیکه‌ش برینداربون

شوبات 24, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 24-2-2019، له‌ئه‌نجامی روداوێکی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای خه‌له‌کان – رانیه‌ نزیک گوندی (باقلان) که‌سێک گیانی له‌ده‌ستداو سیانی دیکه‌ش برینداربون.

روداوه‌که‌ له‌نێوان دو ئوتومبیلدا رویداوه‌ له‌جۆری هۆندا ئه‌لنتراو تویتا هایلوکس، له‌ئه‌نجامدا شۆفێری هۆنداکه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌و سێ له‌سه‌رنشینه‌کانی تویتاکه‌ بریندار بون.

پاش گه‌یشتنی هێزه‌کانی به‌شی پۆلیسی دوکان بۆ شوێنی روداوه‌که‌، برینداره‌کان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتن کران‌و ته‌رمه‌که‌ش ره‌وانه‌ی پزیشکی دادوه‌ری کرا.

له‌ئێستادا په‌راوی لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ روداوه‌که‌ کراوه‌ته‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن.