گه‌نجێک به‌تۆمه‌تى هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوکردنه‌وه‌ى وێنه‌ ده‌ستگیر ده‌کرێ

شوبات 24, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 24-2-2019 ، هێزه‌کانى بنکه‌ى پۆلیسى به‌ختیارى تۆمه‌تبارێکیان ده‌ستگیرکرد که‌ هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوکردنه‌وه‌ى وێنه‌ى له‌ گه‌نجێک کردبوو .

ئه‌مڕۆ 24-2-2019 هاوڵاتى (ن ، م ، ع ) له‌دایکبووى 1998 ،پیشه‌خوێندکار ، سکاڵاى له‌دژى که‌سێکى نه‌ناسراو تۆمارکرد که‌ له‌ڕێگه‌ى هاکه‌وه‌ چۆته‌ ناوماسنجه‌رى فه‌یسبووکه‌که‌یه‌وه‌و وێنه‌کانى ناوى بردووه‌و هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوکردنه‌وه‌ى وێنه‌کانى ده‌کات ئه‌گه‌ر بڕى دوو هه‌زار دۆلار(2000$ ) ى پێنه‌دات .

دواى به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه‌ى هێزه‌کانى بنکه‌ى پۆلیسى به‌ختیارى و وه‌رگرتنى فه‌رمانى به‌ڕێز دادوه‌ر ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ و له‌ سنورى قه‌زاى سه‌ید سادق توانراتۆمه‌تبار (س ، ع ، م ) له‌دایکبووى 2000 ، دانیشتوى سه‌ید سادق ،له‌لایه‌ن هێزه‌کانى بنکه‌ى پۆلیسى به‌ختیارییه‌وه‌ ده‌ستگیربکرێت .

له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانى به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێى مادده‌ى 2 له‌یاساى ژماره‌ 6ى خراپ به‌کارهێنانى مۆبایل ڕاگیراوه‌و دانى ناوه‌ به‌تاوانه‌که‌یدا ، له‌کاتى ده‌ستگیرکردنیشى سه‌رجه‌م وێنه‌کان ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه‌ که‌ به‌نیاز بووه‌ له‌تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاوى بکاته‌وه‌ .