مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

زه‌وی به‌سه‌ر مامۆستایان دابه‌شده‌كرێت

شوبات 24, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە له‌ كونگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند لە ئایندەیەکی نزیکدا زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان و مامۆستادا دابەشدەکەن.

کوێستان ئەکرەم، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ ئاشکرای کرد، ساڵی 2014، 250 مامۆستا پارچە زەوییان وەرگرتووە و شوێنی زەوییەکانیان دەزانن، بەڵام 280 مامۆستای دیکە هەرچەندە ژمارەیان وەرگرتووە، بەڵام زەوییەکانیان پێنەدراوە، وتیشی لە ئایندەیەکی نزیکدا زه‌وی دابه‌شدەکەن. 

کوێستان ئەکرەم ئه‌وه‌شی خسته‌روو لە قۆناخی یەکەمدا زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدانی کیمیاباراندا دابەشدەکرێت، ئەوەش دوای ئەوەی زەوییەکان ئیفراز دەکرێن (جیادەکرێنەوە) و دەدرێنە شارەوانی، هەروەها زەوی بەسەر شەهیدانی لایەنە سیاسییەکانیشدا دابەشدەکرێن. 

سەرۆکی شارەوانی وتیشی دوای جیاکردنەوەی زەوییەکان لە قۆناخی دووەمدا زەوی بەسەر ئەو 280 مامۆستایەدا دابەشدەکەن.

کوێستان ئەکرەم ئاشکرای کرد، لە 90%ـی کارەکانی دابەشکردنی زەوییەکانیان تەواوبوون، 900 پارچە زەویش ئیفرازکراون و ئامادەن.

سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو زه‌وی به‌سه‌ر وارسی شه‌هیداندا دابه‌شده‌كرین وتیشی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك و وارسی شه‌هیدان فه‌رمانی پێدانی زه‌وی نه‌بێت ناتوانین زه‌وی پێبده‌ین.