دابه‌شكردنی موچه‌ كۆتایی هات

شوبات 24, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می 2018ی فه‌رمانبه‌ران هێنا.

وه‌زاره‌تی دارایی 7ی شوبات ده‌ستی به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 11ی 2018 كرد و ئه‌مرۆ كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ هێنا.

 به‌ پێی زانیاریه‌كانی جه‌ماوه‌رنیوز وه‌زاره‌تی دارایی سه‌رتایی مانگی ئادار ده‌ستده‌كات به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی كانونی یه‌كه‌می 2018ی فه‌رمانبه‌ران و تا 19ی موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كات.

وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی ڕایگه‌یاند هه‌موو 30 ڕۆژجارێك موچه‌ی فه‌رمابه‌ران دابه‌ده‌كه‌ن.