پۆلیسى سلێمانى دانپێدانانى هاککه‌رێک بڵاو ده‌کاته‌وه‌

شوبات 25, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


هاوڵاتییه‌کى له‌دایکبووى 1998 ،پیشه‌ى خوێندکار ، سکاڵاى له‌دژى که‌سێکى نه‌ناسراو تۆمارکرد که‌ له‌ڕێگه‌ى هاکه‌وه‌ چۆته‌ ناو ماسنجه‌رى فه‌یسبووکه‌که‌یه‌وه‌ و وێنه‌کانى بردووه‌و هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوکردنه‌وه‌ى وێنه‌کانى ده‌کات ئه‌گه‌ر پاره‌ى پێنه‌دات.

دواى به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه‌ى هێزه‌کانى بنکه‌ى پۆلیسى به‌ختیارى و وه‌رگرتنى فه‌رمانى دادوه‌ر و له‌ سنورى قه‌زاى سه‌ید سادق توانرا تۆمه‌تبارێک له‌دایکبووى 2000 ، دانیشتوى سه‌ید سادق، له‌لایه‌ن هێزه‌کانى بنکه‌ى پۆلیسى به‌ختیارییه‌وه‌ ده‌ستگیربکرێت.

له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانى دادوه‌رو به‌پێى مادده‌ى 2 له‌یاساى ژماره‌ 6ى خراپ به‌کارهێنانى مۆبایل ڕاگیراوه‌و دانى ناوه‌ به‌تاوانه‌که‌یدا ، له‌کاتى ده‌ستگیرکردنیشى سه‌رجه‌م وێنه‌کان ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه‌ که‌ به‌نیاز بووه‌ له‌تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاوى بکاته‌وه‌.