مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

سلێمانى ... سه‌وزه‌و میوه‌یه‌ى ته‌ندروست به‌رهه‌م ده‌هێندرێت

شوبات 25, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


زۆربه‌ى ئه‌و به‌روبومى سه‌وزه‌و میوه‌یه‌ى که‌ له‌ بازاڕه‌کانى پارێزگاى سلێمانى ده‌فرۆشرێت له‌ژێر چاودێرى ته‌واوى ته‌ندروسیتدا به‌رهه‌مده‌هێندرێت, بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى به‌روبومى ناوخۆیش پشتوانى زیاترى جوتیاران ده‌کرێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25ى شوباتى 2019 , به‌ئامانجى گرنگیدانى زیاتر به‌ به‌روبومى ناوخۆیى و راگرتنى هاوسه‌نگى له‌نێوان به‌رهه‌مى ناوخۆیى و هاورده‌کراودا له‌ " ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دیارى کردنى هاوسه‌نگى سه‌وزه‌و میوه‌" کۆبووه‌وه‌ .

له‌ باره‌ى هه‌وڵه‌کانى حکومه‌ت بۆ بایه‌خدان به‌به‌رهه‌مى خۆماڵى ئاوات محه‌مه‌د رایگه‌یاند: بۆ زیاتر به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى به‌روبونى ناوخۆیى وه‌ک هه‌میشه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ پاڵپشتى کردنى جوتیاران و پرۆژه‌ خۆماڵییه‌ کشتوکاڵییه‌کان , قائیمقامى سلێمانى ووتیشى : پاڵپشتیه‌کانیان بۆ پرۆژه‌ خۆماڵییه‌کان واده‌کات هاوشێوه‌ى وڵاتانى دونیا به‌رهه‌مى چوار وه‌رزه‌ى سه‌وزه‌و مییوه‌ به‌رهه‌م بهێندرێت و تا ئاستێکى باش پێداویستى بازاێ‌ دابین بکات.

قائیمقامى سلێمانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد به‌به‌راورد به‌ ساڵانى رابردوو ئاستى به‌رهه‌مهێنانى به‌روبومى ناوخۆیى گه‌شه‌ى به‌رچاوى به‌خۆوه‌ بینیووه‌ , روونشى کرده‌وه‌ وه‌ک حکومه‌تى خۆجێى سلێمانى به‌رده‌وام ده‌بن له‌ پالًپشتیه‌کانیان بۆ پرۆژه‌ خۆماڵییه‌کشتوکاڵییه‌کان به‌ ئامانجى زیاتر پێشخستنى ئه‌و پرۆژانه‌و دابینکردنى پێداویستى بازاێ‌ بۆ ئه‌وه‌ى که‌مترین پشت به‌به‌رهه‌مى هاورده‌کراو ببه‌سترێت .

ئاوات محه‌مه‌د ده‌شڵێت : له‌ "75-80%" به‌رهه‌مى سه‌وزه‌و میوه‌ى خۆماڵى له‌ ژێر چاودێرى ته‌واوى مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌کاندا له‌ خانووه‌ پلاستیکییه‌کان به‌رهه‌م ده‌هێندرێت که‌ هیچ زیانێکى ته‌ندروستى بۆ هاوڵاتیان نیه‌, له‌باره‌ى ئه‌و سه‌وزه‌ و میوانه‌ش که‌ تا ئێستا به‌ئاوى قورس به‌رهه‌م ده‌هێندرێت قائیمقاى سلێمانى رایگه‌یاند رێگرى ته‌واو له‌ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ ده‌که‌ن که‌ ئه‌و جۆره‌ سه‌وزه‌و میووه‌یه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنێت .