به‌ ئاماده‌بونی سه‌رۆكی فراكسیۆنی حزبی سۆسیالیست دووهه‌مین ساڵیادی شه‌هید بونی شیفا گه‌ردی به‌رێوه‌چوو

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ 25ی شوبات له‌ شاری هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بونی به‌ڕێز عه‌بدوڵلا حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی فراكسیۆنی حزبی سۆسیالیست له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و شاندی یاوه‌ری پێكهاتبون له‌ هه‌ڤاڵان عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبی سۆسیالیست و به‌شدار محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌یوه‌ندیه‌كانی حزبی سۆسیالیست مه‌راسیمی دووهه‌‌مین ساڵیادی شه‌هید بونی ڕۆژنامه‌نوس شیفا گه‌دی به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا فرانسوا ئۆلاند، سەرۆكی پێشووی كۆماری فەرەنسا و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم و كه‌سایه‌تیه‌ جیهانیه‌كان به‌شداربوون له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا.

له‌ میانه‌ی ئه‌و مه‌راسیمه‌دا كۆمیته‌ی خه‌ڵاتی جیهانی شیفاگه‌دی 

لە رێوڕەسمه‌كەدا خەڵاتی جیهانی ساڵانەی شیفا گەردی پێشكێش به‌ "جینان موسا"، په‌یامنێری كه‌ناڵی (الان) كرا. 

فرانسوا ئۆلاند له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا وتارێكی پیشكه‌شكرد. له‌ وتاره‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند بیرتان دێنمه‌وه‌ له‌كاتێكی زۆر ناخۆش له‌ هه‌ولێر بووم‌ كه‌ داعش لێره‌ زۆر نزیك بوو، له‌ 2014ـدا‌ وه‌ك فه‌ره‌نسا هه‌موو پشتگیرییه‌كمان بۆ عێراق و كوردستان له‌ شه‌ڕی داعش راگه‌یاند ، وه ئە‌مڕۆ چوومه‌ دڵی موسڵ، راسته‌ ئازادكراوه‌، به‌ڵام شاره‌كه‌ وێرانكراوه‌، بۆیه‌ ئەو شاره‌ پێویستی به‌ ئاوەدانكردنه‌وه‌ هه‌یه

راسته‌ ئێستا داعش رووخاوه‌، به‌ڵام ده‌بێ بزانین مه‌ترسی تیرۆر به‌رده‌وامه‌. داواشی له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد به‌رده‌وام بێت له‌ پشتگیریكردنی عێراق تاوەکو به‌ته‌واوی مه‌ترسی تیرۆر نامێنێت. 

شیفا گەردی رۆژنامەوانی تۆڕی میدیایی رووداو لە 25ی شوبات ساڵی 2017 و لەكاتی كاری رۆژنامەوانیدا لەشاری موسڵ گیانی لەدەستدا .

ئەلبوومی وێنەکان