له‌ سنورى ماوه‌ت 8 ڕاوچى ده‌ستگیرکران

شوبات 25, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

 


خۆشه‌ویستى بۆ سروشت و ژینگه‌ى کوردستان به‌جۆرێک له‌ناخى ئه‌فسه‌ر و کارمه‌ندانى پۆلیسى دارستان ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه‌ که‌ هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام له‌ پێناو پارێزگاریکردن له‌ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ کێویه‌کان له‌ئه‌رک و فه‌رماندان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ سنورى ماوه‌ت (8) تۆمه‌تبار ده‌ستگیر کرا و ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌ند که‌ل و په‌ل و پێداویستیه‌کدا .

له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌میدى پۆلیس هێمن کمرخان افندى به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى پارێزگاى سلێمانى ڕایگه‌یاند : هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام له‌پێناو پارێزگاریکردن له‌سروشت و ژینگه‌ى کوردستان و پاراستنى ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ کێویه‌کان مه‌فره‌زه‌کانمان له‌سه‌رجه‌م به‌ش و بنکه‌کان به‌شه‌و و به‌ڕۆژ به‌رده‌وامیان هه‌یه‌ .

له‌ ئه‌نجامى ده‌رچونێکى مه‌فره‌زه‌کانى به‌شى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى ماوه‌ت بۆ سنورى گوندى کوڕه‌داوێ توانیان 8 هه‌شت سه‌رپێچیکار ده‌ستگیر بکه‌ن که‌ به‌مه‌به‌ستى ڕاوکردن هاتبونه‌ سنوره‌که‌یان هاوکات ده‌ست گیرا به‌سه‌ر (5) پێنج چه‌کى جۆرى تاپڕو (3) سێ ده‌سته‌ داو و (9) نۆ باڵنده‌ له‌جۆرى( که‌و) پاشان تۆمه‌تباران و که‌ل و په‌له‌ ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌کان ڕاده‌ستى دادگا کراون بۆ وه‌رگرتنى ڕێکارى یاسایى .