لیژنه‌ی یاسایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا

شوبات 26, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 26ی شوبات په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می ئه‌نجامدا.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌نگ له‌ سه‌ر 9 ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی دراو ، لیژنه‌ی یاسایی له‌ 11 ئه‌ندام پێكدێت پشكی فراكسیۆنی یه‌كێتی دوو ئه‌ندامه‌ به‌ هۆی ئاماده‌نه‌بونیانه‌وه‌ ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌درا.

ئه‌ندامانی لێژنه‌ی یاسایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ به‌سه‌ر فراكسیۆنه‌كاندا دابه‌شكرا  4 ئه‌ندام بۆ فراكسیۆنی پارتی، 1 ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان، 1 ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ، 1 ئه‌ندامی فراكسیۆنی گه‌شه‌پێدانی توركمان، 1 ئه‌ندامی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ، 1 ئه‌ندامی كلدانی سریانی ئاشووری .