ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌ باره‌ی كارتی نیشتیمانی بڵاوده‌كرێته‌وه‌

شوبات 26, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ ئاگاداری ئەو ھاوڵاتیانە دەکەینه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه‌ی كارتی نیشتیمانیان كردووه‌ لە ساڵانی (2016، 2017، 2018)وه‌ تاكو ئێستا ئه‌و كارتانه‌یان وه‌رنه‌گرتووەته‌وه‌ سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانی كارتی نیشتیمانی پارێزگاكانی هه‌رێم بكه‌ن، بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كارتانه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه بەغدا‌".

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو دوا مۆڵەتیش بۆ ئەو ھاووڵاتیانه‌ تا بەرواری 1ی نیسانی 2019یه‌ ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان وه‌رینه‌گرنه‌وه‌ دەبێت خۆی سەردانی به‌غدا بکات و مامەڵه‌ بكات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته‌كان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت".