سلێمانى ... بڕى به‌رهه‌مه‌ هاورده‌کان بۆ مانگى ئازار دیاریکرا

شوبات 26, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

لیژنه‌ى چاودێریکردنى به‌رووبوومى په‌له‌وه‌رى وئاژه‌ڵى پارێزگاى سلێمانى ، به‌ له‌به‌رچاوگرتنى به‌رهه‌مى ناوخۆ بڕى به‌رهه‌مى هاورده‌کراو بۆمانگى ئازار دیاریده‌کات.


به‌سه‌رپه‌رشتى ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى ، له‌ دیوانى قائیمقامییه‌ت کۆبوونه‌وه‌ى دیاریکردنى بڕى هاورده‌کرنى به‌رووبومى ئاژه‌ڵى و په‌له‌وه‌رى بۆ مانگى 3 به‌ڕێوه‌چوو، له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا پێداچوونه‌وه‌کرا به‌ بڕى ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى که‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنى به‌رهه‌مه‌کانى ناوخۆ که‌ بۆمانگى شوبات دیاریکرابوو، پاش هه‌ڵسه‌نگاندن و لێکۆڵینه‌وه‌ به‌رنامه‌رێژى کرا بۆ مانگى داهاتوو به‌ جۆرێک له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ له‌وه‌رزى به‌هار بڕى ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى هاورده‌ ده‌کرێن ده‌بێت خواستى هاوڵاتیان پربکاته‌وه‌.

کۆبوونه‌وه‌که‌دا بریاردرا به‌ هاوسه‌نگى کردن له‌گه‌ل به‌رهه‌مى ناوخۆ و له‌ ژێر چاودێرى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ڤیتیرنه‌رى سلێمانى و به‌ پێى ئه‌و رێکارانه‌ى که‌ پێشتر دیاریکراوه‌، رێگه‌ به‌ هاوره‌کردنى 5سه‌د تۆن مریشک و 5 سه‌د تۆن گۆشتى سور ده‌درێت، هه‌روه‌ها 8 سه‌د تۆن ماسى له‌گه‌ڵ 510 سه‌د تۆن هێلکه‌ بۆ مانگى ئازار هاورده‌ بکرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆى زۆربوونى خواسته‌له‌ وه‌رزى گه‌شت و سه‌یراندا و به‌کارهێنانى مریشک و گۆشتى هاورده‌کراو له‌ لایه‌ن زۆرێک له‌و چێشتخانه‌و شوێنه‌ گه‌شتیاریانه‌ى که‌ ده‌که‌ونه‌ سنورى پارێزگاى سلێمانییه‌وه‌.

هه‌ر له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ درا که‌ سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رووبوومانه‌ى هاورده‌ ده‌کرێن به‌ڕێکاره‌کانى ڤیتیرنه‌رى و تاقیگه‌ى و به‌ پێى مۆڵه‌تى کۆمپانیاکان هاورده‌بکرێن، تاوه‌کو به‌رهه‌مێکى ته‌ندروست بگاته‌ ده‌ستى هاوڵاتیان.