پۆلیسی سلێمانی دانپێدانانی دوو تۆمه‌تبار بڵاوده‌کاته‌وه‌ که‌ ده‌ستدرێژییان کردۆته‌ سه‌ر کچێک

شوبات 26, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پیاوێک که‌ خاوه‌نی دو خێزانه‌، به‌هۆی خوشکه‌که‌یه‌وه‌ کچێکی 17 ساڵ ده‌ناسێت، دواتر په‌یوه‌ندی له‌نێوانیاندا دروستده‌بێت‌و ده‌ستدرێژی ده‌کاته‌ سه‌ر کچه‌که‌.

دواتر کچه‌که‌ ده‌یه‌وێ کۆتایى به‌په‌یوه‌ندییه‌که‌ی بهێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌، به‌ڵام پیاوه‌که‌ رازی نابێت‌و به‌مه‌رجی پێدانی پاره‌ به‌ڵێن ده‌دات که‌ وازیلێبهێت.

پاش تۆمارکردنی سکاڵای یاسایى له‌لایه‌ن کچه‌که‌وه‌، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌کانی بنکه‌ی پۆلیسی ئازادی سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ توانرا تۆمه‌تباره‌که‌ ده‌ستگیربکرێت.

هه‌روه‌ها له‌هه‌مان دۆسیه‌داو له‌لایه‌ن هێزه‌کانی بنکه‌ى پۆلیسى ئازادییه‌وه‌‌ کورێکی دیکه‌ش ده‌ستگیرکرا که‌ به‌هه‌مانشێوه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و کچه‌ هه‌بووه‌ و ده‌ستدرێژى کردۆته‌ سه‌رى .

له‌ئێستادا هه‌ردو تۆمه‌تبار به‌بریاری دادوه‌ر به‌ندن‌و لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.