سبه‌ی نه‌وت له‌ قه‌زای شاره‌زوور دابه‌شده‌كرێت

شوبات 27, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

له‌سه‌ر داوای قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور سبه‌ی نه‌وت دابه‌شده‌كرێت.

له‌وباریه‌وه‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی قه‌زای شاره‌زوور به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند سبه‌ی پێنج شه‌ممه‌ 28ی شوبات له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی مامۆستا ڕزگار غه‌فوور، قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور نه‌وت له‌ ناحیه‌ی زه‌ڕایه‌ن و گونده‌كانی قه‌زای شاره‌زوور دابه‌شده‌كرێت.

به‌رپرسی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور وتیشی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر داوای قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا سبه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م وجبه‌ نه‌وت بدرێته‌ قه‌زای شاره‌زوور.

وتیشی قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی سوته‌مه‌نی بڕیاریدا له‌ ناحیه‌ی زه‌رایه‌ن و گونده‌كانی قه‌زای شاره‌زوور نه‌وت دابه‌شبكرێت و بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دابه‌شكردنی نه‌وت له‌ قه‌زای شاره‌زوور ته‌واو بكرێت.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕاگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی شاره‌زوور هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو دابه‌شكردنی نه‌وت هه‌موو هاوڵاتیانی سنوره‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌.