مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

به‌تۆمه‌تى داربڕین و بیرلێدان 5 که‌س ده‌ستگیر ده‌کرێن

شوبات 27, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


دارستانه‌کان سیمایه‌کى جوانیان به‌خشیوه‌ به‌سروشتى کوردستان ، به‌ڵام چه‌ند هاووڵاتیه‌ک له‌ ئێستادا که‌وتونه‌ته‌ وێزه‌ى دارستانه‌کان و دارى دارستانه‌کان ئه‌بڕن و هه‌وڵى شێواندنى سروشتى کوردستان ئه‌ده‌ن هاوکات بیرهه‌ڵکه‌ندن به‌ڕێگه‌ى نایاسایى یه‌کێکه‌ له‌و دیاردانه‌ى ڕۆژانه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رپێچیکارانه‌وه‌ دوباره‌ ده‌بنه‌وه‌ و زیانێکى زۆریش به‌ ئاوى ژێرزه‌وى ده‌گه‌یه‌نێت به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ پۆلیسى دارستان بۆ ڕێگرتن له‌ تێکدانى سروشت و ژینگه‌ى کوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ ئاستى مه‌یدانیدا له‌ سنورى (چه‌مچه‌ماڵ /سلێمانى ) توانیان (5) سه‌رپێچیکار ده‌ستگیر بکه‌ن .

له‌و باره‌یه‌وه‌ عمید هێمن کمرخان به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان وژینگه‌ى سلێمانى ڕایگه‌یاند : له‌ئه‌نجامى ده‌رچونێکى مه‌یدانى مه‌فره‌زه‌کانى بنکه‌ى پۆلیسى دارستانى (تانجه‌ڕۆ + بازیان ) بۆ سنوررکه‌یان توانیان (4) هاووڵاتى ده‌ستگیر بکه‌ن که‌ (2) هاوڵاتى سه‌رقاڵى بیرلێدان بوون به‌ڕێگه‌ى نایاسایى و (2) هاووڵاتى تر سه‌رقاڵى بڕینى دارى دارستانه‌کان بوون هاوکات ده‌ست گیرا به‌سه‌ر (1) ئامێرى بیرلێدان و ژماره‌یه‌کى زۆر دارى بڕدراو و (1) یه‌ک مشارى گه‌وره‌ى داربڕین و (1) ئۆتۆمبیل دا .

دواتر له‌ چالاکیه‌کى نوێ دا مه‌فره‌زه‌کانى بنکه‌ى پولیسى دارستانى ته‌کیه‌ له‌ئه‌نجامى ده‌رچونێکى مه‌یدانى بۆ شاخى (قوله‌ ره‌ش ) توانیان هاولاتیه‌ک به‌تۆمه‌تى بڕینى ژماره‌یه‌کى زۆرى دارى سروشتى ته‌مه‌ن جیاواز دستگیربکه‌ن هاوکات ده‌ستگیرا به‌سه‌ر (2) پیکاب دارو (2) ته‌ورداس دا .

دۆسیه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌کانیان کرایه‌وه‌ و ڕوبه‌ڕوى دادگا ده‌کرێنه‌وه‌ .

عمید هێمن جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه‌ که‌ له‌پێناو پاراستنى سروشت و ژینگه‌ى کوردستان دا پێویسته‌ هه‌موان پابه‌ندبین به‌ڕێنماییه‌کانى پۆلیسى دارستان .