مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

حه‌شدى شه‌عبى: کورد نوێنه‌رى له‌ ژوورى هاوبه‌شى ئۆپه‌راسیۆنى که‌رکوک نابێت

شوبات 27, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


تا دێت نیگه‌رانیه‌کانى کورد له‌ پێکهێنانى ژوورى هاوبه‌شى ئۆپه‌راسیۆنى که‌رکوک زیاد ده‌کات، به‌رپرسانى حه‌شدى شه‌عبیش ده‌ڵێن"پێشمه‌رگه‌ له‌ ژوورى هاوبه‌شى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى که‌رکوکدا به‌شدارى پێناکرێت."

نیگه‌رانى کورد ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ به‌شدارى پێنه‌کردنى پێشمه‌رگه‌ له‌ ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى که‌رکوکدا، له‌کاتێکدا هه‌ریه‌که‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌کانى ناوخۆ و به‌رگرى عێراق و حه‌شدى شه‌عبى به‌شدارن له‌و ژووره‌دا.

کامه‌ران که‌رکوکى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک، پێیوایه‌ پێکهێنانى ژوورى هاوبه‌شى ئۆپه‌راسیۆنى که‌رکوک به‌بریارى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق دوو ئامانجى له‌پشته‌وه‌یه‌.

ناوبراو، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى راگه‌یاند"ئامانجى یه‌که‌م بۆ ده‌رهێنانى دۆسیه‌ى ئه‌منى یه‌ له‌ده‌ستى پارێزگار، ئامانجى دووه‌میش بۆ ئه‌وه‌یه‌ گه‌ر هه‌وڵى پێکهێنانى ژوورى ئۆپه‌راسیۆن درا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکیه‌کانه‌وه‌، عێراق خۆى سه‌رپه‌رشتى ژووره‌که‌ بکات."

له‌به‌رانبه‌ردا، عه‌لى حسێنى وته‌بێژى میحوه‌رى باکورى عێراقى حه‌شدى شه‌عبى، هۆکارى به‌شدارى پێنه‌کردنى پێشمه‌رگه‌ى له‌ژوورى ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌که‌ى که‌رکوکدا بۆ ئه‌وه‌ گێرایه‌وه‌ که‌ ئه‌و شاره‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى سنورى هه‌رێمه‌، وتى"پێشمه‌رگه‌ ئه‌رکى پاراستنى سنورى هه‌رێمه‌، نه‌ک ناو که‌رکوک."

پێشتر رێبوار ته‌ها، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌ کوتله‌ى یه‌کێتى نیشتیمانى، ئاشکرایکرد به‌فه‌رمى داوایان له‌ عێراق کردووه‌، کورد نوێنه‌رى له‌ژوورى هاوبه‌شى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى که‌رکوکدا هه‌بێت.

 

ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا