Error: No articles to display

له‌ خورماتوو شوفیرێکى عه‌ره‌ب تیرۆر ده‌کرێت

ئاب 26, 2018
له‌ لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکى ده‌مامکدارى نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌ شارۆچکه‌ى خورماتوو ده‌ست رێژى گوله‌ له‌ شۆفێرێکى عه‌ره‌ب ده‌کرێت وبه‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ده‌ست به‌جێ گیان له‌ ده‌ستده‌دات.
 
عه‌مید حسێن عه‌لى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى خورماتوو هه‌واڵه‌که‌ى پشتراستکرده‌وه‌ وبه‌جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند: له‌ لایه‌ن دوو چه‌کدارى نه‌ناسراوه‌ که‌ ماتۆڕسکیلێکیان پێى بووه‌ له‌ گه‌ڕه‌کى عه‌سکه‌رى شارۆچکه‌ى خورماتوو ده‌ست ڕێژى گوله‌ له‌ شوفیرێکى عه‌ره‌ب به‌ ناوى فه‌یاز موسته‌فا ده‌کرێت وبه‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گیان له‌ ده‌ست ده‌دات.
 
ووتیشى: ناوبراو شۆفیرى ته‌کسییه‌ له‌ شارۆچکه‌ى خورماتوو وئاواره‌ى شارۆچکه‌ى سڵێمان بێگى سه‌ر به‌ شارۆچکه‌که‌یه‌ ودواى ئه‌و ڕووداوه‌ش ئه‌و چه‌کدارانه‌ به‌ره‌و شوێنێکى نادیار هه‌ڵهاتن وهێ زانیارییه‌کیش له‌باره‌یانه‌وه‌ ده‌ست لایه‌نه‌ ته‌ناهییه‌کانى خورماتوو نه‌که‌وتووه‌.