پێنجه‌مین ڕاپۆرتى کۆمپانیاى (دیلۆیت)ى جیهانى سه‌باره‌ت به‌ وردبینى که‌رتى نه‌وت و گاز له‌ هه‌رێمى کوردستان

شوبات 27, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


له‌ چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌ى وردبینى سه‌ربه‌خۆى که‌رتى نه‌وت و گاز له‌ هه‌رێمى کوردستان، ڕاپۆرتى پێنجه‌مى وردبینى و پشتڕاستکردنه‌وه‌ى زانیارییه‌کان له‌لایه‌ن کۆمپانیاى جیهانى دیلۆیت بۆ وردبینى و ڕاوێژکارى تایبه‌ت به‌ داتا و زانیاریى نوێ ده‌رباره‌ى هه‌نارده‌کردن، به‌کاربردن و خه‌رجى و داهاته‌کانى نه‌وت له‌ 1ى ته‌مموزى 2018 تا 30ى ئه‌یلولى 2018 بڵاوکرایه‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بۆ کاروبارى نه‌وت و گاز به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر کارکردن بۆ بره‌ودان و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنى ڕاپۆرته‌کانى وردبینى و پێداچوونه‌وه‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ سه‌رنج و فیدباکى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌ناویشیاندا کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تی، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دووپاتى پابه‌ندبوونى خۆى ده‌کاته‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هاووڵاتییانى هه‌رێمى کوردستان که‌ هه‌ردوو گه‌وره‌ کۆمپانیاى جیهانى (Deloitte) و (Ernst & Young) به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر وردبینى و پێداچوونه‌وه‌ى سه‌ربه‌خۆ بۆ سێکته‌رى نه‌وت و گاز به‌ هه‌موو پرۆسه‌ و به‌شه‌کانییه‌وه‌.

ده‌توانن له‌م لینکه‌دا ده‌قى ڕاپۆرتى دیلۆیت به‌ ئیمزاکراوى و به‌ فۆرمى PDF سه‌باره‌ت به‌ وردبینیى هه‌نارده‌کردن، به‌کارهێنانى ناوخۆیی، داهات و خه‌رجییه‌کانى نه‌وت و گاز له‌ هه‌رێمى کوردستان بۆ چاره‌کى سێیه‌مى 2018 به‌ هه‌ر سێ زمانى کوردی، عه‌ره‌بى و ئینگلیزى ده‌ستبخه‌ن.
ده‌توانن له‌م لینکه‌دا به‌ فۆرمى PDF نامیلکه‌یه‌کى هاوپێچ به‌ هه‌ر سێ زمانى کوردى و عه‌ره‌بى و ئینگلیزى ده‌ستبخه‌ن بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ى پێویست و ئاسانکاریى تێگه‌یشتن له‌ بڕگه‌کانى ڕاپۆرتى دیلۆیت.