رۆژى هه‌ینى په‌رله‌مانى کوردستان کۆده‌بێته‌وه‌

شوبات 27, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان، بانگهێشتى گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ده‌کات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنى ژماره‌ (1)ى ئاسایی، ساڵى یه‌که‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنى پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌کاتژمێر 10ى به‌یانیى رۆژى هه‌ینى رێکه‌وتى 1-3-2019،
هه‌روه‌ها کارنامه‌ى دانیشتنه‌که‌ش راگه‌یه‌نرا که‌به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت .

به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى ژماره‌ (1)ى ئاساییى رۆژى هه‌ینى 1-3-2019

ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان، به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى ژماره‌ (1)ى ئاساییى رۆژى هه‌ینى رێکه‌وتى 1-3-2019ى راگه‌یاند که‌ به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ى کار
به‌پێى حوکمى بڕگه‌ى (یه‌که‌م) له‌ ماده‌ (7)، بڕگه‌ (یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌ ماده‌ى (16) و برگه‌ى (سَییه‌م) له‌ ماده‌ى (18) و مادده‌کانى (47 و 48) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى ژماره‌ (2)ى ئاسایى خولى به‌هاره‌ى ساڵى یه‌که‌م له‌ خولــى پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له‌ کات (10)ى به‌یانیى رۆژى هه‌ینى رێکه‌وتى 1-3-2019 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌که‌م: یه‌ک ده‌قیقه‌ بێ ده‌نگ وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌ گیانى شه‌هیدانى کوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ مارشى نه‌ته‌وه‌یى.
دووه‌م: کردنه‌وه‌ى خولى به‌هاره‌ى ساڵى یه‌که‌م له‌ خولى پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن سه‌رۆکى په‌رله‌مان به‌پێى حوکمى برگه‌ى (سێیه‌م) له‌ ماده‌ (18)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان.
سێِیه‌م: وتارى به‌رێز سه‌رۆکى په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ى کردنه‌وه‌ى خولى به‌هاره‌ى ساڵى یه‌که‌م له‌ خولــى پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان ـ عێراق.