سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

شوبات 28, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاسایی سبه‌ی هه‌ینی 1ی ئازاری راگه‌یاند كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

به‌رنامه‌ى كار

به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ ماده‌ (7)، بڕگه‌ (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌ ماده‌ى (16) و برگه‌ی (سَییه‌م) له‌ ماده‌ی (18) و مادده‌كانی (47 و 48) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كات (10)ى به‌یانیی رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 1/3/2019 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

یه‌كه‌م: یه‌ك ده‌قیقه‌ بێ ده‌نگ وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌ گیانى شه‌هیدانى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ مارشى نه‌ته‌وه‌یى.

دووه‌م: كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌پێی حوكمی برگه‌ی (سێیه‌م) له‌ ماده‌ (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

سێِیه‌م: وتاری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق.