مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

زیاتر له‌ 440 كیلۆ فنگه‌ر ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

شوبات 28, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر "فنگەر" پەتاتەی ئامادەكراودا دەگرن كە "كەڕووی" كردووە و پاش پشكنین دەركەوت گونجاو نییە بۆ خواردن و بڕیاردرا لەناوببرێت , 

ئازاد نەبی نوێنەری تەندروستی و ئەندامی لیژنەی باڵا لە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی رایگەیاند لە چەند رۆژی رابردوودا لە یەكێك لە كۆگاكانی شاری سلێمانی لەلایەن "لیژنەی دوو" دەستیان گرتووە بە سەر بڕی "177" كارتۆن "فنگەر" پەتاتەی ئامادەكراودا كە دەكاتە "442" كگم و دوای پشكنین دەركەوت سەرجەم كارتۆنەكان كەڕووی كردووە و گونجاو نیە بۆ خواردن .

 ئازاد نەبی هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد  "فنگەرەكە" بەرهەمی هاوردەكراوە و بەهۆی خراپ عەمباركردنی كەڕووی كردووە , بەڵام پێش ئەوەی لە بازاڕدا ساخبكرێتەوە توانیان دەستی بەسەردا بگرن و خاوەنەكەشی رووبەڕووی سزای یاسایی بكەنەوە