كیم و ترامپ ڕێكه‌وتنیان واژۆ نه‌كردووه‌

شوبات 28, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

له‌ دووه‌م ڕۆژی گفتوگۆی لوتكه‌ی كۆریای باكور و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاربوو واژۆ له‌سه‌ر ڕێكه‌وتن بكرێت" بةلام تائێستا هیچ رێكه‌وتنێك له‌ نێوان هه‌ریه‌كه‌ له‌ كیم جۆن ئون و دۆناڵد ترامپ ئه‌نجامنه‌كراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه‌  دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆنگ ئون" سه‌رۆكی کۆریای باکوور کۆبوونەوەی زۆر باشیان هەبوو لە هانۆیی ڤێتنام لە رۆژانی چوار شه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌. هه‌ردوو لا چەندین رێگەیان تاوتوێکرد بۆ پێشخستنی چەکداماڵینی ئەتۆمی و بابەتە ئابوورییەکان. (بەڵام) لەمکاتەدا بە هیچ رێککەوتنێک نەگەیشتن، تیمەکانیان کۆبوونەوەیان دەبێت لە داهاتوودا.
كۆشكی سپی باسی لەوەش كردووە، كە ئەو دوو سەرۆكە خشتەی كارەكانی ئەمڕۆ پێنجشەممەیان بۆ دوو كاتژمێر كورت كردووەتەوە.