حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رونکردنه‌وه‌ ده‌دات

شوبات 28, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

 

 

وته‌بێژى فه‌رمى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ند هه‌واڵ و ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامه‌وانى ده‌رباره‌ى کۆبوونه‌وه‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 27-2-2019ى ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بۆ نه‌وت و غاز، ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاو کرده‌وه‌.

ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تى:

ده‌رباره‌ى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 27-2-2019ى ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بۆ نه‌وت و غاز، هه‌ندێ له‌ ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن چه‌ند هه‌واڵ و ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامه‌وانییان بڵاو کردووه‌ته‌وه‌ که‌ هیچ بنه‌مایه‌کى ڕاستیان نییه‌!

کۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بۆ نه‌وت و غاز کۆبوونه‌وه‌یه‌کى ئاسایى بووه‌ و هه‌رچى له‌باره‌یه‌وه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ هیچ ڕاستییه‌کى تێدا نییه‌ و به‌ ته‌واوى هه‌ڵبه‌ستراوه‌!

حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وه‌ک هه‌میشه‌ دووپاتى ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئاماده‌یه‌ و خوازیارى ئه‌وه‌یه‌ کێشه‌ و گرفته‌کان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى فیدرالى عێراق له‌ ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکات.

سه‌فین دزه‌یى
وته‌بێژى فه‌رمیى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
28-2-2018