مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود په‌یامێكی هاوخه‌می ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ خاڵه‌ حاجی ده‌كات

شوبات 28, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود په‌یامێكی هاوخه‌می ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ خاڵه‌ حاجی ده‌كات و له‌ په‌یامه‌كه‌داهاتووه‌ " بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو ئامینە خێزانی شەهیدی سه رکردە خاڵە حاجی ، پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراسته‌ی كه‌س و كارو بنه‌ماڵه‌ سه‌ربه‌رزه‌كه‌یان ده‌كه‌م.

له‌ په‌یامه‌ هاوخه‌مێكه‌ی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو خاتوو ئامینە، یەکێک بوو لە و ئافرەتە جوامێرانەی گەلەکەمان بەدرێژایی شۆڕشی کورد تا دواساتەکانی ژیانی شان بەشانی خاڵە حاجی شەهیدی سەرکردە لە شۆڕش و تێکۆشاندا بەردەوام بوە.

 

ده‌قی په‌یامی هاوخه‌می به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدی سه‌ركرد خاڵه‌ حاجی: 

بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو ئامینە خێزانی شەهیدی سه رکردە خاڵە حاجی ، پرسەو سەرەخۆشی خۆم 
ئاڕاستەی کەس و کارو بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەم،

خاتوو ئامینە، یەکێک بوو لە و ئافرەتە جوامێرانەی گەلەکەمان بەدرێژایی شۆڕشی کورد تا دواساتەکانی ژیانی شان بەشانی خاڵە حاجی شەهیدی سەرکردە لە شۆڕش و تێکۆشاندا بەردەوام بوەو خزمەتێکی گەورەی بە پێشمەرگەو کەس وکاری سەربەرزی شەهیدان کردوە،

کەسێکی خۆنەویست و خۆشەویستی هەڤاڵانی بوو، ماڵەکەیان هەمیشە جێگەی کۆبونەوەو شوێنی پێشمەرگەکانی حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان و شۆڕش بوە و دەرگای واڵابوە ، بۆ شۆڕش و کوردایەتی .
لەیەزدانی گەورە داواکارم سەبوری هەمولایەک بدات و گیانی خاتو ئامینەش بە بەهەشت شاد بکات.

انا لله و انا الیه‌ راجعون

محمدی حاجی محمود
گوڵە خانە
2019/2/28