له‌ داقوق حه‌شدى شه‌عبى سه‌رانه‌ له‌فرۆشیاران وه‌رده‌گرێت

ئازار 01, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

عومه‌رئاواره‌


به‌رپرسێکى حزبی له‌شارۆچکه‌ى داقوقى باشورى پارێزگاى که‌رکوک ئاشکراى ده‌کات که‌ حه‌شدى شه‌عبى فشارى توندى خستۆته‌ سه‌ر فرۆشیارو کاسبکارانى شارۆچکه‌ى داقوق بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رانه‌یان پێبده‌ن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ هیوا ره‌شید به‌رپرسى ناوچه‌ى داقوقى پارتى دیموکراتى کوردستان به‌جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند : حه‌شدى شه‌عبى له‌ شارۆچکه‌ى داقوق فشار له‌ سه‌ر ئه‌و دوکاندارو کاسبکارانه‌، به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى که‌ کوردن ،یاخود ئه‌وانه‌ى حه‌وزى ماسییان هه‌یه‌ دروستکردووه‌ وبه‌ زۆره‌ ملێ سه‌رانه‌یان لێده‌ستێنن وهه‌رکه‌سێکیش سه‌رانه‌و پاره‌ نه‌دات ئه‌وا ده‌بێت ده‌کانه‌که‌ى دابخات یاخود کارى بازرگانیکردن نه‌کات وشارۆچکه‌که‌ بى جێ بهێڵێت وبچێت له‌ شوێنێکى دیکه‌ کار بکات.


وتیشى: چه‌کدارانى حه‌شد هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ له‌و که‌سانه‌ ده‌که‌ن که‌ سه‌رانه‌و پاره‌یان لێوه‌رده‌گرن که‌ ئه‌گه‌ر ئاشکراى بکه‌ن یاخود سکاڵایان له‌ سه‌ر تۆمار بکه‌ن ئه‌وا ڕووبه‌ڕووى سزایان ده‌که‌ن بۆیه‌ خه‌ڵکى شارۆچکه‌که‌ش له‌ به‌ر بژێوى ژیانیان ناچارن سه‌رانه‌ بده‌ن وبێده‌نگیش بن له‌ ئاشکراکردنى .