له‌ گه‌رمیان دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

ئازار 01, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

پۆلیس دووکەس بەتۆمەتی ساختەکاری بەگۆشتی ئاژەڵەوە دەستگیرکرد.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پۆلیسی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌ دوای چاودێری و بەدواداچون پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لەگەڕەکی بەردەسوری قەزای کەلار دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کەهەوڵی ساخکردنەوەی گۆشتی ئاژەڵی نەخۆشیان داوە.

 له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو پۆلیس دەستی بەسەر چەن سەر ئاژەڵی نەخۆشدا گرتوە کەتۆمەتباران ویستویانە دوای سەربڕینیان بەهاوڵاتیان بیفرۆشنەوە دوای پشکنینی ئەو ئاژەڵانە لەلایەن پزیشکی ئاژەڵانەوە دەرکەوت سەرجەمیان نەخۆشی کوشندەیان هەیەو بۆخواردن گونجاونیە.
لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 240 هەردووتۆمەتبار بەندکراون.