مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

که‌رکوک ... گه‌نجێکى کورد له‌لایه‌ن عه‌ره‌بێکه‌وه‌ کوژرا

ئازار 01, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

عومه‌رئاواره‌


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 1-3-2019 له‌ باشورى پارێزگاى که‌رکوک گه‌نجێکى کورد به‌ده‌ستى عه‌ره‌بێک کوژرا.

محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسى پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو هه‌واڵه‌که‌ى پشت راستکرده‌وه‌و به‌ جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند: له‌ نزیک پردى بازگه‌ى له‌یلان له‌ باشورى پارێزگاى که‌رکوک گه‌نجێکى عه‌ره‌بى دانیشتووى که‌رکوک په‌لامارى که‌نجێکى کوردى به‌ ناوى زیاد ئازاد داو به‌سه‌ختى بریندارى کردو دواى گه‌یاندنى بۆ نه‌خۆشخانه‌ گیانى له‌ ده‌ستدا.

وتیشى: دواى ئه‌و ڕووداوه‌ش له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانى شاره‌که‌ گه‌نجه‌ بکوژه‌که‌ ده‌ستگیرا وله‌ ئێستادا ده‌ست به‌سه‌ره‌و له‌ ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دایه‌.