‌رێژه‌ى باران بارینى ناوچه‌کانى هه‌رێمى کوردستان

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی که‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، له‌ 24 کاتژمێرى ڕابردوودا زۆرترین باران له‌ ته‌وێڵه‌ى سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ باریوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى کوردستان خشته‌ى ڕێژه‌ى باران بارینى له‌ ماوه‌ى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا بڵاوکرده‌وه‌ و به‌پێى خشته‌که‌ش زۆرترین ڕێژه‌ى باران له‌ ته‌وێڵه‌ باریوه‌ که‌ ده‌گاته‌ 69.5 ملیمه‌تر و که‌مترین ڕێژه‌ش له‌ پارێزگاى که‌رکوک باریوه‌ که‌ 0.6 ملیمه‌تر بووه‌.

هه‌ر به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى که‌شناسى هه‌رێم بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، له‌ ناوه‌ندى پارێزگاى هه‌ولێر 20 ملیمه‌تر، سلێمانى 39.8 ملیمه‌تر و دهۆک 20.1 ملیمه‌تر و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش 50.7 ملیمه‌تر باران باریوه‌.

به‌پێى پێشبینییه‌کانى که‌شناسى هه‌رێم ئه‌مڕۆ هه‌ینى بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونى ته‌مومژ له‌ هه‌ندێک ناوچه‌ى هه‌رێم، و سبه‌ینێش ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رى بارینى به‌فرێکى که‌م له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌کان.

ئەلبوومی وێنەکان