Error: No articles to display

پۆلیسى سلێمانى : پلانی ئه‌منیی رۆژانی جه‌ژن به‌سه‌رکه‌وتویى جێبه‌جێکرا

ئاب 26, 2018
ئه‌و پلانه‌ ئه‌منییه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی‌و چاودێری راسته‌وخۆی به‌رێز عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ ته‌ها عه‌بدولکه‌ریم به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ رۆژانی جه‌ژن دایڕشتبو، به‌سه‌رکه‌وتویى جێبه‌جێکراو توانرا که‌مترین روداو له‌رۆژانی جه‌ژندا تۆماربکرێت.
 
به‌پێی ئاماره‌کانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، له‌چوار رۆژی جه‌ژنی قورباندا ئه‌م روداوانه‌ تۆمار کراون:
 
6 حاڵه‌تی شه‌رکردن که‌ 7 که‌س تێیدا بریندار بووه‌.
یه‌ک حاڵه‌تی دزیکردن له‌ماڵاندا تۆمار کراوه‌.
یه‌ک روداوی خۆکوشتن تۆمار کراوه‌.
یه‌ک روداوی خنکاندن له‌ئاودا تۆمار کراوه‌.
دو روداوی ته‌قه‌کردن له‌ماڵان تۆمارکراوه‌ که‌ بۆته‌هۆی برینداربونی یه‌ک که‌س.