پرسه‌ى خاتوو ئامینه‌ خێزانى شه‌هیدى سه‌ رکرده‌ خاڵه‌ حاجى له‌سلێمانى به‌رێوه‌چوو

جه‌ماوه‌رنیوز


رۆژى شه‌ممه‌ 2-3-2018 به‌ئاماده‌بونى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود و ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌رکردایه‌تى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌مزگه‌وتى حاجى محه‌مه‌دى کۆڵه‌ک له‌شارى سلێمانى پرسه‌ى خاتوو ئامینه‌ خێزانى شه‌هیدى سه‌ رکرده‌ خاڵه‌ حاجى به‌ڕێوه‌چوو .

خاتوو ئامینه‌ تۆفیق خێزانى شه‌هیدى سه‌ رکرده‌ خاڵه‌ حاجى یه‌کێک بوو له‌ و ئافره‌ته‌ جوامێرانه‌ى گه‌له‌که‌مان به‌درێژایى شۆڕشى کورد تا دواساته‌کانى ژیانى شان به‌شانى خاڵه‌ حاجى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ له‌ شۆڕش و تێکۆشاندا به‌رده‌وام بووه‌.

خاتوو ئامینه‌ دواى ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشى درێژخایه‌ن له‌1-3-2019 له‌شارى له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیا کۆچى دوایى کرد .

ئەلبوومی وێنەکان