مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

شاندێكی باڵای ڕه‌وتی حیكمه‌ سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ده‌كات

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 3ی ئازار به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود بە ئامادبونی هه‌ڤاڵان ڕزگار غه‌فور، کارگێری مەکتەبی سیاسی و به‌ختیارکه‌ریم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فایق مەهدی و فەرهاد تۆفیق، ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پێشوازیانکرد لە وەڤدێکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی پێکهاتبوون لە بەڕێز سید حسین حکیم، سکرتیری گشتی هەرێمی ڕەوتی حیکمە و وەفدی یاوه‌ری. 
لەدیدارێکدا باس لە بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق ناوچه‌كه‌ كرا به‌ گرنگیه‌وه‌ باس له‌ پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و ڕۆڵی به‌شدار و پێگه‌ی كورد له‌ حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ تاوتوێكرا.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا جەخت لە سەرچارەسەرکردنی گرفتەکانی هەرێمی کوردستان ناوەند کرایەوە به‌ پێی ده‌ستووری هه‌میشه‌ی عێراق بە تایبەتی چارسەکردنی گرفتە سیاسەکان و ئابوورییەکان و زۆر پرسی گرنگی تر کە تا ئیستا چارەسەر نەکراون.

شاندی باڵای ڕه‌وتی حیكمه‌ له‌ دیداره‌كه‌دا باسیان له‌ ڕۆڵی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود و حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كرد له‌ ئاشته‌وایی و داواشیان له‌ حزبی سۆسیالیست كرد ڕۆڵی زیاتر بگێڕن له‌ ئاشته‌وایی نێو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ پێناو پێكه‌وژیان ئاشتیانه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا.
هەر لە میانەی کۆبوونەوە کەدا جەخت لە سەر برەودان بە په‌یوەندیەکانی نێوان حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کرایەوە

ئەلبوومی وێنەکان