له‌ سلێمانی دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

ئازار 03, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دوو تۆمەتبار دەستگیردەكەن.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌ هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆدەستگیركردنی كەسانی لەیاسا هەڵاتوو و ئەوانەی فەرمانی گرتنیان هەیە ، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی دوو تۆمەتباری بەڕەگەز ئێرانییان دەستگیركرد.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هێما بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ دوای ئەوەی ڕۆژی 24ی شوباتی 2019 كۆمپانیایەك سكاڵای لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆماركرد كە لەناحیەی تانجەرۆ ئامێرێكی پشكنینی نەوت و بەنزینی لێدزراوە كە بڕەكەی بە (120بۆ 130)هەزار دۆلار دەخەمڵێنرێت، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێكۆڵینەوەكانی دەسپێكرد.

دوای وەرگرتنی تۆماری چەند كامێرایەكی چاودێری و بەدواداچونی هێزەكانی پۆلیس، توانرا بەیانی ئەمڕۆ دوو تۆمەتباری بەڕەگەز ئێرانی دەستگیربكرێن.

لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران (س ، م ،ع و ع ، ر ، ع ) بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەشدا دانانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە كە ئەم ئامێرەیان لەو كۆمپانیایە دزیوەو لەشاری هەمەدانی وڵاتی ئێران فرۆشتویانە.